باشترین فرۆکه‌ خانه‌ی جیهان

Posted by
له‌ ڕاپرسیه‌ک دا که‌‌ له‌ سه‌ر فرۆکه‌خانه‌کانی جیهان دا کراوه‌ فرۆکه‌خانه‌ی نێوه‌ده‌وڵه‌تی شه‌نگای له‌وڵاتی سینگاپوور دا یه‌که‌م و باشترین فرۆکه‌خانه‌کانی جیهان ده‌ست نیشان کراوه‌ .
فرۆکه‌خانه‌ی شه‌نگای له‌ سینگاپووری ئاسیا هه‌ڵکه‌وتووه‌ گه‌وره‌ترین و له‌ باشترین و مودێرنترین فرٶکه‌خانه‌که‌نی جیهانه‌ .
له‌م ڕاپرسیه‌ دا که‌ له‌ سه‌ر فرۆکه‌خانه‌کانی جیهان کراوه‌ هه‌زاران گه‌شتیار به‌شداریان له‌م ڕاپرسیه‌ دا کردوه‌ ١٠ فرۆکه‌خانه‌ له‌ باشترین و مودێرن ترین فرۆکه‌خانه‌کان هه‌ڵبژێردراون و هۆی رازیبوونی خۆیانیان له‌ سه‌ر ئه‌م فرۆکه‌خانانه‌ دا باس کردوه و هۆی رازی بوونی خۆیانیان له‌‌ راپرسیه‌که‌ دا باس کردوه‌ وه‌ک له‌ راپرسیه‌که‌ دا هاتووه‌ هۆی رازی بوونی خه‌ڵکه‌که‌ به‌و شێوه‌یه‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ ، گرینگترینیان بریتین له‌ سه‌نته‌ری کرین و دوکان و بازار ، رێسته‌ورانگ و هۆڵی چاوه‌ڕوانیی‏ و پشودان . هۆی ئه‌وه‌ی که‌ شه‌نگای شه‌ش‌‌مین ساڵ به‌دوایه‌ک دا یه‌که‌م دێته‌وه ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م فرۆکه‌ خانه‌یه‌ جیاوازی له‌ گه‌ڵ فرۆکه‌ خانانه‌کانی دیکه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ زۆرشتی جیاوازی دیکه‌ له‌ خۆ ده‌گرێ بۆ نموونه‌ سینه‌مای خۆرای بۆ ئه‌وانه‌ی ترانزیتیان هه‌یه‌و وه‌ هه‌روه‌ها ئاکڤاریۆمی گه‌وه‌و دارو دره‌ختی زیندو که‌ زۆرجوان و دڵگیرن .
ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ ١٠ دانه‌ له‌ باشترین فرۆکه‌خانه‌کانی جیهانن
ساڵی رابروو له‌ په‌رانتیز دا
١ : (١) فرۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی شانگای ڵه‌ وڵاتی سینگاپوور
٢ : (٣) فرۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی ئینجیون کوریا
٣ : (٢) فرۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی تۆکیوۆ هانێدا
۴ : (۵) فرۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی هۆنکۆنگ
۵ : (۶) فرۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی دوها هاماد قه‌ته‌ر
۶ : (۴) فرۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی مونشێن
٧ : (٧) فرۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی سێنتراێر نووگویا ژاپۆن
٨ : (٩) فرۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی لۆندۆن هێتره‌و
٩ : (٨) فرۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی زوریش سویس
١٠ : (١٠) فرۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی فرانکفۆرت


ئاماده‌کردنی عومه‌ر فه‌رخه‌پوور


Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *