کچێکی ته‌مه‌ن ده‌ساڵه له حاڵی حازر دا له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی ولاتی کڵۆمبیا پاش عه‌مه‌ڵ کردن خه‌ریکی پشوودانه به هۆی ئه‌وه‌ی مناڵی ده‌بێ . ـ به‌رێوه‌به‌ری ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه که ئه‌م دایکه که‌م ته‌مه‌نه‌ی تێدا به‌سته‌ری کراوه به ڕادیۆیه‌کی ناوخۆی رایگه‌یاند وگوتی: زۆر جێگای داخه ، ئه‌و ده‌بوو ئێستا یاری له گه‌ڵ بووکه‌شووشه‌کان بکا نه‌ک مناڵ دروست بکات . [/html]
کاتێک ئه‌م مناڵه ده‌چێته نه‌خۆشخانه به هۆی خوێنریزی و زگهێشانێکی زۆر، پاش کۆنترۆکردنی له لایه‌ن پزیشکانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌م مناڵه دووگیانه‌و له حه‌وتووی ۳۹ دایه . به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م کچه مناڵه هێشتا بۆخۆی دوور له گهشهکردندادهبێ، پزیشکان مهجبووردهبن به خێرای عه‌مه‌لی (به‌هۆی سێزاریه‌ن ) بکه‌ن له به‌ر خاتری خۆی و مناڵه‌که‌ی . پاش چه‌ندین سه‌عات دوای عه‌مه‌ڵ ( سێزاریه‌ن) ئه‌م کچه ده‌بێته دایکی کچێک که وه‌زنی ۲۴۹۰ گه‌رام ده‌بێ . به پێ لێدوانه‌کانی دایلی مایل واوێده‌چێ که ئه‌م کچه که‌م ته‌مه‌نه هێشتا له مهسهڵهکه حاڵی نه‌بووبێ و گومان ده‌کا و نازانێ چی ڕوویداوه ، وه هه‌روه‌ها ئاماده نیه شیری خۆی به‌و مناڵه تازه له دایک بووه بدا . ئه‌م کچه که‌م ته‌مه‌نه سه‌ر به خێڵی ” ڤایوو ستراین ” نن و بنه‌چه‌که‌ی ئه‌م خه‌ڵکه له شیمالی کلۆمبیان و ناسراون به کچانی دموچاو خاڵکۆبی کراو ـ وه هه‌روه‌ها به‌شودانی کچهکنیان له ته‌مه‌نێکی زۆرکه‌م دا . به پێ ڕاگه‌یاندراوه‌کانی کلۆمبیا ئه‌م خێڵه ئاماده‌نین له‌و باره‌یه‌وه هیچ لێدوانێک بده‌ن و باوکی ئه‌م منالهش بناسێنن . ئه‌م مناڵه ۱۰ ساڵه‌یه یه‌کێک له‌و مناڵه که‌م ته‌مه‌نانه‌یه له جیهان دا که ده‌بێ به‌دایک . ساڵی ڕابردووش کچێکی ده‌ساڵه له وڵاتی مهگزیک کۆرێکی ده‌بێ ، وه هه‌روه‌ها ساڵی ۲۰۱۰ هه‌ر له وڵاتی مهگزیک کچێکی ۱۱ ساڵانه ده‌بێته دایکی کچێکی بچکه که نه‌یهه‌ویست له به‌ر خۆی به‌رێ .
ئاماده‌کردنی : عومه‌ر فه‌رخه‌پوور
ئاماده‌کردنی : عومه‌ر فه‌رخه‌پوور
::