به پێی ئه‌م فیلمانه‌ی که له لایه‌ن کامێرایه‌کی سه‌ر شه‌قامی شاری فوشووان له ولاتی چین فیلمی لێ هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه و له سایت و مێدیاکانی جیهان دا بڵاو بۆته‌وه ده‌بیندرێ که چۆن مناڵێکی دوو ساڵانه وه‌بن ماشێن ده‌که‌وێی وه به تووندی بریندار ده‌بێ بێ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک ئاورێکی لێ بداته‌وه . هه‌واڵ و فیلمه‌که له زۆربه‌ی مێدیاکانی جیهان دا پێشان ده‌درێ وه دوا به‌دوای ئه‌و هه‌واڵه ئێستا له کاناڵه‌کانی ولاتی چین دا مناقشهو باسی ئه‌خڵاقی له‌و وڵاته دا هه‌ڵدایسێ . سه‌یر ئه‌وه‌یه کاتێک ماشێنی یه‌که‌م به‌سه‌ری ده‌که‌وێ شۆفیره‌که زوو پێی ده‌زانێ و به فه‌وری ڕاده‌وه‌ستێ و چاوێک ده‌گێری ده‌بینێ که‌س چاوی پێ نه‌که‌وتووه به‌فه‌وری گازی ده‌داتێ و ته‌گه‌ره‌کانی پشته‌وه‌شی به‌سه‌ر داده‌ڕوا وله سه‌ر جاده پانی ده‌کاته‌وه ، دوای ماشێنێکی دیکه‌ش به‌هه‌مان شێوه به‌سه‌ری دادهرواو بێ ئه‌وه‌ی بووه‌ستێ وه هه‌ر وه‌ک هیچ شتێک ڕووی نه‌دابێ به‌رده‌وام ده‌ڕوا . ئه‌م مناڵه که پارچه‌پارچه بووهو۱۷ که‌س به لای دا تێده‌په‌رن فه‌رامۆشیی ده‌که‌ن و هاوکاری ناکه‌ن ،هه‌تا دوای ئافره‌تێکی پیر که به‌دوای زبڵ دا ده‌گه‌رێ ڕاده‌وه‌ستێ بۆ هاوکاری کردن وله دوای دا ئه‌م ئافره‌ته وه‌ک قاره‌مانێک پێشوازی لێده‌کرێ. دوا به‌دوای ئه‌م رووداوه‌و گواستنهوهێ ئه‌م مناڵه بۆ نه‌خۆشخانه به هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵایه‌کی به‌رده‌وامی پزیشکان له به‌ر سه‌ختی برینه‌کانی گیان له ده‌ست ده‌دات . پاش ئه‌م ڕووداوه شۆفیری هه‌ر دوو ماشێن ده‌ناسرێن وه له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و شاره‌وه ده‌ست به‌سه‌ر ده‌کرێن ، به‌ڵام دادگای کردنه‌که‌یان ناروون و که‌س نازانێ که دادگای بکرێن و به سه‌زای خۆیان بگه‌ن. به پێی ئه‌و لێدوانانه‌ی که یه‌که‌م شۆفیری داونی ده‌لێ، من بۆیه ڕانه‌وه‌ستام و هاوکاریم نه‌کرد له به‌ر ئه‌وه بووه ،من پێم وا نه‌بووه که‌س منی دیبێت وه هه‌ر بۆیه من گازم دایه و له شوێنه‌که دور که‌وتمه‌وه وه بۆ ئه‌وه‌ی تووشی زیندان نه‌بم پاشان ده‌ڵێ ، ئه‌گه‌ر ئه‌م مناڵه بمابایه ده‌بوو من جورمێکی زۆر بده‌م بۆ چاک کردنه‌وه‌ی. ئه‌م رووداوه دڵته‌زێنه ۱۳ مانگی ۱۰ /۲۰۱۱ له شارێکی به‌ناوی فوشووان له ولاتی جین دا رووی داوه ناوی ئه‌م کچه دوو ساڵه‌یه وانگ یوویه .
ئا،ادهکردنی عومه‌ر فه‌رخه‌پوور
دایکی ئه‌م مناڵه دوساڵانهیه سوپاسی ئه‌م ئافره‌ته ده‌کات که مناڵه‌که‌ی دۆزیوه‌ته‌وه‌و |
دایک و باوکی ئه‌م مناڵه له به‌ر ده‌رگای نه‌خۆشخانه به‌ره‌وروی هه‌واڵنێران ده‌بنه‌وه |
وێنه‌ی وانگ یوویه له نه‌خۆشخانه |
فیلمی ڕووداوه‌که |
فیلمێکی دیکه که چه‌ند مانگ له‌وه‌و پێش ڕووی داوه |
سێ شه‌ممه ۱۰ خه‌زه‌ڵوه‌ر ۱۳۹۰