ئه‌م مناڵه له کاتێک دا ڕۆژی دووشه‌ممه له‌شوێنی سه‌رگه‌رمی ڕۆژانه ده‌بێ پاش ئه‌وه‌ی به ته‌نیا به‌ره‌و ماڵهوهدهگهرایهوه بێ سه‌رو شوێن ده‌بێ.
به پێی ئه‌و فیلمانه‌ی که‌له لایه‌ن کامێراکانی سه‌ر شه‌قامه‌کانی ئه‌و شاره‌وه فیلمی لێی ههڵگیراوهتهوهو پاش یه‌ک ڕۆژ و نیۆ گه‌ران و هه‌وڵ وتهقهلایهکی زۆر، پۆلیس ده‌توانێ ئه‌م که‌سه‌ی که له فیلمه‌که‌دایه به ناوی لێڤی ئارۆن ته‌مه‌ن ۳۵ ساڵه شوناسای بکه‌ن و هێرش بکه‌نه سه‌ر ماڵه‌که‌ی .
کاتێک پۆلیس ده‌گه‌نه ماڵی لێڤی ئارۆن به‌سه‌ر ڕوداوێکی زۆر دڵته‌زێن دا ده‌که‌ون ده‌بینن که ئه‌م مناڵه له‌لایه‌ن ئه‌م که‌سه‌وه که باسمان کرد مناڵه‌که‌ی له ماڵه‌که‌ی دا پارچه پارچهیکردووه و به‌شێک له‌به‌ده‌نی ئه‌م مناڵه ۳ کیلۆمێتر له ناو جانتایه‌ک دا دور له شوێنی ڕوداوه‌که ده‌دۆزرێته‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ر دولاقی ئه‌م مناڵه له ناوفریزێری ماڵه‌که‌ی دا ده‌دۆزرێته‌وه. پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م ئینسانه دڕنده‌یه دانی به جنایهتهکهی داناوه گوتویه‌تی: کاتێک من ئه‌م مناڵه‌م له گه‌ل خۆم دا بردووه سه‌ره‌تا چوین بۆ زه‌ماوه‌ندێک و دوای گه‌راینه‌وه ماڵه‌وه و ڕۆژی دوای زۆر به ئاسای چۆمه سه‌ر کاره‌که‌م و له‌و سه‌روبه‌نده دا پۆلیس زۆر به به‌ربلاوی به‌دوا ئه‌م مناڵه که‌م ته‌مه‌نه دادهگهران، کاتێک من هه‌واڵ و وێنه‌ی ئه‌وم دیت له ته‌له‌فیزیۆنه‌وه په‌شۆکام و ترس و له‌رز دایگرتم و به خێرای به‌ره‌وماڵه‌وه گه‌رامه‌وه ئه‌وم کوشت.
لێڤی ئاڕۆن ئێستا ده‌ست به‌سه‌ره‌و لێکۆلینه‌وه‌ی له سه‌ر ده‌کرێ ، به پێی زانیاریه‌کانی پۆلیس گۆمان له‌وه‌ش ده‌کرێ که ئه‌و هه‌مان ڕۆژ هه‌وڵی ئه‌وه‌شی دابێ مناڵێکی دیکه بباته ناو ماشێنه‌که‌ی و له گه‌ڵ خۆی دا بیبا. کوشتنی ئه‌م مناڵه بۆته سه‌ردێری ڕاگێنهگشتیهکانی ئه‌مریکا و تا ئێستا هه‌وڵ نێران به‌ده‌یان ڕاپۆرت وتوویژیان له سه‌ر ئه‌م کاره‌ساته سامناکه بڵاوکردۆته‌وه.