چه‌ند ساڵێکه یاد کردنه‌وه‌ی ڤاڵنتاین (رۆژی خۆشه‌ویستی)، به شێوه‌یه‌کی به‌رته‌سک به‌ڵام روو له زیاد بوون، هاتۆته نێو ژیانی لاوانی ئێمه‌ی کوردیش و، له میدیاکانیشمان دا ورده‌ورده بایه‌خی پێ ده‌درێ.ئه‌وا دوو سێ ساڵه هه‌ر که له ۱۴/۲ی ساڵی زایینی نزیک ده‌بینه‌وه، ڤاڵنتاین ده‌بێته بۆنه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی له نێو کۆڕی لاوه‌کان، له نێو بنه‌ماڵه‌کان و له سه‌ر لاپه‌ڕی گۆڤار و رۆژنامه‌کان یا له به‌رنامه رادیۆیی و تهلهڤیزیۆنیکان دا، باس له خۆشه‌ویستی بکرێ.
له خودی رۆژی ڤاڵنتاینیش دا ره‌نگ و بۆ و تام و چێژی ئه‌م بۆنه‌یه، به شێوه‌ی جۆراوجۆر به‌دی بکرێ. به ده‌یان هه‌زار کورته نامه که هه‌وێنه‌که‌ی خۆشه‌ویستییه، له نێو کچ و کوڕه لاوه‌کان دا دێ و ده‌چێ، گوڵی “رۆز” ڕمێن په‌یدا ده‌کا و وه‌ک دیاری ده‌درێته ده‌ستی خۆشه‌ویست دیاریی تایبه‌ت به‌م رۆژه ده‌درێ به که‌س یا که‌سانی ئازیز و، جیلوه جوانه‌کانی خوشه‌ویستی و یه‌کتر ویستن، زۆرتر له رۆژانی دیکه، یا راشکاوانه‌تر و بوێرانه‌تر له رۆژانی دیکه خۆیان ده‌رده‌خه‌ن.
له سه‌رده‌می به جیهانیبوون و، پێکه‌وه به‌سترانه‌وه‌ی تاکه‌کانی جیهان له سێبه‌ری پێشکه‌وتنی تێکنولوژیی پێوه‌ندییه‌کان و نه‌مانی سنوور و به‌ربه‌ست له به‌رده‌م رادیۆ و ئینترنێت و ته‌له‌ڤیزیۆن دا، شتێکی سروشتییه که زۆر له دیارده‌کان و نه‌ریته‌کانیش خسڵه‌تی گشتی و جیهانی به خۆیانه‌وه بگرن. به‌ڕێوه‌بردنی رۆژی ڤاڵنتاینیش که نه‌ریتێکی رۆژئاوایییه، له‌م رێگایه‌وه، له سنووری وڵاتانی رۆژئاوا ده‌رچووه و ئێستا بووه به نه‌ریتێکی جیهانی.
له مێژه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به جیهانیبوون دا باس له دوو پرسی گرنگ ده‌کرێ، یه‌که‌میان دروستبوونی کولتوورێکی هاوبه‌شی جیهانییه، دووهه‌میان چاره‌نووسی کولتووری نه‌ته‌وه که‌م ده‌سه‌ڵاته‌کان له به‌رامبه‌ر هرووژمی کولتووری نه‌ته‌وه و کۆمه‌ڵگه دهسترویشتووهکان دا بمانهوێو نه‌مانه‌وێ ئه‌م کولتووره هاوبه‌شه جیهانییه، دروست بووه و خه‌ریکه رۆژ به‌رۆژ ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بێ. له خۆرانیه هه‌ڵسوکه‌وتی لێک نزیک، بیر کردنه‌وه‌ی وهکیهک و زۆر به‌ها، ره‌فتار و کرده‌وه و بۆنه‌ی لێکچوو له نێوان تاکه‌کانی سه‌رانسه‌ری گۆی زه‌ویدا، سه‌ره‌ڕای جیاوازیی زمان و ئایین و هه‌ڵکه‌وتی جواغرافیایی، له زیاد بوون دان. ئه‌وه شتێک نیه من و تۆ و ئه‌وی دیکه بتوانین پێشی پێ بگرین. هێندێک له‌و ره‌فتارو بیر کردنه‌وه و به‌هایانه نه‌ک هه‌ر نابێ پێشیان پێ بگرین به‌ڵکوو ده‌بێ به پێشوازییشیانهوه بچیین چونکه ژیرانه، پێشکه‌وتنخوازانه و ئینسانین. ئه‌گه‌ر وه‌ک کورد شتێکیش به حه‌ق به نامۆ‌و نه‌گونجاو و زیانبار ده‌زانین و ده‌مانه‌وێ له نێو کۆمه‌ڵ و نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌دا پنچ دانهکوتن و په‌ره نه‌ستێنن، ده‌بێ نه‌ک به‌زه‌بر و زه‌نگ و سه‌رکوت، به‌ڵکوو به پێکهێنانی زه‌مینه و کهشو هه‌وایه‌کی له‌بار، به له نێو بردنی هۆیه‌کانی سه‌ر هه‌ڵدانی دیارده زیانباره‌کان و، به دۆزینه‌وه‌ی رێگا دروسته‌کانی فێر کردن و وڵامدانه‌وه‌ی نیاز‌و پێویستییه‌کانی منداڵ و لاو وگه‌وره‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی کۆمه‌ڵی خۆمان، به‌ره‌و روویان بینه‌وه. لێره دایه که پرسی دووهه‌م واته چاره‌نووسی کولتووری کۆمه‌ڵ و نه‌ته‌وه‌که‌م ده‌سه‌ڵاته‌کان له به‌رامبه‌ر چاره‌نووسی کولتووری نه‌ته‌وه ده‌سترۆیشتووه‌کان دا، زه‌ق ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێ به کولتووری جوان و به‌ها و بایهخهجوانهکانی خۆمانه‌وه له دنیای به جیهانیبوودا جێگه‌و پێگه‌یه‌کمان هه‌بێ، ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێ له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو شته‌دا که وه‌رمان گرتوه‌و وه‌ری ده‌گرین، شتێکیشمان له مێژوو و کو‌لتوور و شوناسی خۆمان پێ بێ، ده‌بێ ژیرانه بجووڵێینه‌وه.
پێش هه‌موو شتێک ده‌بێ له هه‌وڵی خۆ به‌هێز کردن و جێ پێی خۆ قایم کردن وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک دا بین. به بێ هه‌بوونی ده‌سه‌ڵات، به بێ هه‌بوونی ئابووری، به‌بێ هه‌بوونی فه‌رهه‌نگ و شارستانییه‌تێکی گونجاو له‌گه‌ڵ عه‌قڵییه‌ت و بیر کردنه‌وه و نیازه‌کانی مرۆڤی سه‌رده‌می به جیهانیبوون، هیچ کارێک ناکرێ.
دێمه‌وه لای ڤاڵنتاین. ئه‌گه‌ر پێشتر له نێو ئێمه‌دا رۆژێک به ناوی رۆژی ڤاڵنتاین نه‌بووه، خۆ هه‌ر له کۆنه‌وه خوشه‌ویستی هه‌بووه! هه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی له هه‌موو جێگایه‌کی جیهان به‌شێکی دانه‌بڕاو له ژیانی ئینسانییه له نێو فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتی خۆمان دا، هه‌وێن و سه‌رچاوه‌ی هه‌زاران به‌یت و چیرۆک و داستان و له راستیدا هه‌وێنی ژیان بووه، ئه‌دی بۆچی له مرۆڤه‌کانی وڵاتی خۆمان کردوومانه به تاوان و گوناحێکی گه‌وره؟! بوچی به تاوانی یه‌کتر خۆشویستن، کوڕ وکچهکانمان ده‌کوژین؟ بۆ چی ناچاریان ده‌که‌ین “خۆشه‌ویستی” له حه‌شارگه‌ی دڵه‌کانیان و ماڵه‌کانیان و موبایله‌کانیان دا هه‌ڵ بگرن و نه‌وێرن بیدرکێنن؟ رهگو پنجی کام دیارده ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نێو کولتووری ئێمه؟ کوشتن له سه‌ر خۆشه‌ویستی؟ یا خوشه‌ویستی و رێزگرتن له ئه‌وین و یه‌کتر ویستن؟ له هه‌ر حاڵ دا ئێمه رابردوو کولتوورمان هه‌ر جۆرێک بووبێ، ده‌بێ قبووڵ بکه‌ین خوشه‌ویستی و یه‌کترویستن نیازێکی حاشالێنه‌کراو و مافێکی بێ ئه‌م لاو ئه‌ولای مرۆڤه‌کانه‌و، ئه‌گه‌ر به‌م چاوه سه‌یری نه‌که‌ین، ژیان له ده‌ورووبه‌رمان و له ئاکام دا له خۆمان ده‌که‌ین به دۆزه‌خ. با له‌و پێشوازییه‌ی لاوه‌کانمان له ڤاڵنتاینی ده‌که‌ن، له پێویستیی خوشه‌ویستی تێ بگه‌ین و”خوشه‌ویستی” به ره‌سمی بناسین.
سێ شه‌ممه ۲ خه‌رمانان ۱۳۸۹