سه‌ربازی ون
” گوڵ له سه‌ر ده‌ریا دانێن”
( ئه‌ندرێی ڤه‌زنیسێنسکی )
” گوڵ له سه‌ر ده‌ریا دانێن”
( ئه‌ندرێی ڤه‌زنیسێنسکی )
که وه‌فدێ ده‌چێته شوێنێ ،
بۆ سه‌ر گۆڕی سه‌ربازی ون ،
تاجه گوڵینه‌یه‌ک دێنێ .
ئه‌گه‌ر سبه‌ی،
وه‌فدێک بێته وڵاتی من ،
لێم بپرسێ:
” کوانێ گۆڕی سه‌ربازی ون؟ “
ده‌ڵێم:
” گه‌وره‌م!
له که‌ناری هه‌ر جۆگه‌یێ ،
له سه‌ر سه‌کۆی هه‌ر مزگه‌وتێ ،
له به‌ر ده‌رگای
هه‌ر ماڵێ ،
هه‌ر کلێسه‌یێ ،
هه‌ر ئه‌شکه‌وتێ ،
له سه‌ر گابه‌ردی هه‌ر شاخێ ،
له سه‌ر دره‌ختی هه‌ر باخێ ،
له‌م وڵاته ،
له سه‌ر هه‌ر بسته زه‌مینێ ،
له ژێر هه‌ر گه‌زه ئاسمانێ ،
مه‌ترسه! که‌مێک سه‌ر داخه و
تاجه گوڵینه‌که‌ت دانێ! “
۵/۱۱/۱۹۷۸ مۆسکۆ
:::::::::::::::::::::::