هه‌رکوردم : هه‌ژار

Posted by
هه‌رکوردم
به‌ده‌به‌ده‌ری یان له‌ماڵی خۆم
له‌ خاکی عه‌ره‌ب ، له‌ ئێران و ڕۆم
کۆک و پۆشته‌بم ، ڕووت و ڕه‌جاڵ بم
کۆشکم ده‌قات بێ ، وێرانه‌ ماڵ بم
ئازاو ڕزگار بم شادان و خه‌ندان


ان زنجیر له‌ مل له‌ سووچی زیندان
ساغ بم جحێڵ بم بگرم گوێ سوانان
یان زار و نزار له‌ نه‌خۆشخانان
دانیشم له‌ سه‌ر ته‌ختی خونکاری
یان له‌ کۆڵانان بکه‌م  هه‌ژاری
کوردم و له‌ ڕێی کورد و کوردستان
سه‌ر له‌ پێناو گیان له‌ سه‌ر ده‌ستان
به‌ کوردی ده‌ژیم به‌ کوردی ده‌مرم
به‌ کوردی ده‌یده‌م وه‌رامی قه‌برم
به‌ کوردی دیسان زیندوو ده‌بمه‌وه
له‌‌و دنیاش بۆ کورد تێ هه‌ڵده‌چمه‌وه‌

به‌غدا ۱۹۴۸/۰۷/۰۹  هه‌ژار


::::::::::::::::

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *