موو ناپسێنم : مامۆستا هێمن

Posted by
ه‌من ده مگوت له دنیا تا بمێنم
له به‌ر که‌س ئه‌سته مه‌سه ر دانه وێنم
که چی ئێستا له داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم ! موو ناپسێنم
ژیانم پڕ له ره‌نجه‌و نامرادی

به هه ڵکه وتیش نه‌هاتم تووشی شادی
دڵم هێند ته‌نگه هه‌ر جێی تۆ ده‌بێ و به س
ئه تۆش مه‌حکوومی حه بسی ئینفرادی
قه‌رار بوو بێی له گه‌ڵ خۆت شادی بێنی
نه‌هاتی ، گه رچی پێت دابووم به ڵێنی
له ناو کوردا نه بوو په‌یمان شکاندن
له کوێ فێر بووی گوڵم په‌‌یمان شکێنی ؟
ئه‌گه رچی رۆیی ، قه ت ناچی له یادم
ده‌که‌م یادت ، به یادی تۆوه شادم
که بارگه ت بۆ هه‌وار تێکنا عه زیزم
شکا ئه‌ستوونده‌کی تاوڵی مرادم
شه‌وانه هاونشینی جامی باده‌م
به باده باپه ژاره و خه‌م به باده‌م
که ده‌ستی رۆژگار بایدا سه‌ری من
سه‌ری شووشه‌ی شه‌راب وا چاکه باده‌م



:::::

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *