کوردم ئه‌من مامۆستا هێمن

Posted by
کوردم ئه‌من 
گه‌رچی تووشی ڕه‌نجه‌ڕۆیی و حه‌سڕه‌ت و ده‌ردم ئه‌من
قه‌ت له‌ ده‌س ئه‌م چه‌رخه‌ سپڵه‌ نابه‌زم، مه‌ردم ئه‌من
ئاشقی چاوی که‌ژاڵ و گه‌رده‌نی پڕخاڵ نیم
ئاشقی کێو و ته‌لان و به‌نده‌ن و به‌ردم ئه‌من
گه‌ر له‌ برسان و له‌ بێ به‌رگی ئیمڕۆ ڕه‌ق هه‌ڵێم
نۆکه‌ری بێگانه‌ ناکه‌م تا له‌ سه‌ر هه‌ردم ئه‌من
من له‌ زنجیر و ته‌ناف و دار و به‌ند باکم نییه‌
 له‌ت له‌تم که‌ن بمکوژن هێشتا ده‌ڵێم کوردم
 ئه‌من
شیلاناوێ  ۱۹۴۲

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *