کچه کوردێکی پڕ به‌هره‌مه‌ند و ده‌نگ خۆشی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان به‌ناوی ئه‌ڤین ئه‌لیاسی
به‌شداریی به‌رنامه‌یه‌کی گۆرانی گوتن به‌ناوی زێ ڤۆیس(The Voice Of Finland) له ولاتی فینلاند دا ده‌کات تا ئێستا توانیویه‌تی سه‌رکه‌وتنی به‌رچاو وه‌ده‌ست بێنێ. پێویسته بگوترێ که ئه‌ڤین ئه‌لیاسی خه‌ڵکی قهڵهرهشهی سه‌ربه‌شاری سه‌رده‌شتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه ناوبرا پاش ئاواره‌ی له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی له وڵاتی فینلاند گیرساونه‌وه .
ئه‌ڤین خانم کچی کاک عه‌بدوڵلا ئه‌لیاسی که‌ساڵانێکی زۆر پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و تێکۆشه‌ری هێزی گیاره‌نگی حیزبی دێموکرات بوو ئاواره ده‌بن و له شاری تۆرکۆی فینڵاند ده‌گیرسێنه‌وه . ئه‌ڤین خانم که خاوه‌نی به‌هره‌یه‌کی زۆری هونه‌رییه تا ئیشتا به‌خۆشیه‌وه توانیویه‌تی لایه‌نگرێکی زۆر بۆ خۆی له ولاتی فینڵاند وه‌ده‌ست بێنێ و به‌و هیوایه که له داهاتوو دا بتوانێ له ئاستی جیهانیش دا لایه‌نگر وه‌ده‌ست بێنێ و وه ببێته باشترین ئه‌ستێره کانی جیهان . ئێمه وه‌ک سایتی سه‌رده‌شت وێرای ده‌ست خۆشی و ماندوویی نه‌بوونی پیرۆزبای هه‌رچی زیاتری له هه‌موو بواره‌کانی ژیانی دا به‌ئاوات ده‌خوازین و هیوامان وایه که له‌م به‌رنامه‌یه دا یه‌که‌م پڵه بۆ خۆی وه‌ده‌ست بێنێ.
بۆ زانیاری زیاتر سه‌ردانی ئه‌م لینکهبکهن >>>>>>>>